Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سه‌باره‌ت به كوشتنی هه‌زاران كه‌س له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له سووریا له گرتووخانه‌ی سادنایا و، سووتاندنی ته‌رمه‌كانیان له ناو فڕندا بۆ شاردنه‌وه‌یان، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی رایگه‌یاند "هه‌وڵی ئه‌سه‌د بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كۆكوژی له فڕندا وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌مه".
نیکی هالی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه راگه‌یه‌نراوێكی نووسراوی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و دڕندانه تیرۆر دژبه گه‌له‌گه‌ی به‌كارده‌هێنێت و، گوتی: "هه‌وڵی ئه‌سه‌د بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كۆكوژی له فڕندا وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌مه".
نیکی هالی باسی له‌وه كرد كه ئه‌سه‌د به‌رپرسیاره له‌و دڕندانه‌یه و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا رووسیا و ئێران به‌رپرسیارێتی قورسیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر شان له‌باره‌ی ئه‌و بەربهریهتە و، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته به رفاندن، ئه‌شكه‌نجه، كوشتن بێ دادگاییكردن، هێرشی ئاسمانیی، هێرش به بۆمبی به‌رمیلی و هێرشی كیمیایی هاوكاری ئه‌سه‌دیان كردووه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو جیهان هه‌ستی به دڕندانه‌یی رژێمی سووریا كردووه و، گوتی: "كاتی ئه‌وه هاتووه رووسیا به‌شداری له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بكات".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ستوارت جۆنس رایگەیاندبوو کە به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه سه‌باره‌ت به سووتاندنی به‌شێكی سزادراوانی گرتووخانه‌ی سایدنایا له فڕندا، ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ده‌خه‌نه به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.