Dildar Baykan
22 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به‌ره‌و باشی بگه‌ڕێته‌وه، خراپتر ده‌بێت".
دۆناڵد تره‌مپ نزیكه‌ی دوای سێ مانگ له‌باره‌ی كۆرۆناوه له كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی رێك خست.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به به‌كارهێنانی گوزاره‌ی "ڤایرۆسی چینی" سه‌رنجی میدیاكانی بۆ لای خۆی راكێشا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێت درێغی ناكه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه کە ناوچەکانی باشووری وڵاته‌كه‌ی كه هه‌ڵكشاندایه.
دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێشخستنی چاره‌سه‌ری و ڤاكسین به‌رامبه‌ر كۆرۆنا گوتی: "بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ماته‌مینیداین. به‌ڵێن ده‌ده‌م وه‌ك رێزێك له‌وان ڤاكسین پێش بخه‌ین. كۆتایی به‌و ڤایرۆسه ده‌هێنین. له پێناو ڤاكسین و چاره‌سه‌رکردندا هه‌نگاوی زۆر گرنگ ده‌نێین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌وشی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، به‌ڵام هێشتا زۆر كێشه هه‌ن كه تووشییان بوونه‌ته‌وه و گوتی: "به‌داخه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به‌ره‌و باشی بگه‌ڕێته‌وه، (كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ) خراپتر ده‌بێت".
دۆناڵد تره‌مپ كه پێشتر له‌باره‌ی به‌ستنی ده‌مامكه‌وه لێدوانی جیاوازی ده‌دا، له‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا گوتی: "ده‌مه‌وێت هه‌ر كه‌سێك كه پابه‌ند نابێت به دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی، ده‌مامك ببه‌ستێت. جا پێتان خۆش بێت، یان نا ئێوه بیبه‌ستن. ئه‌مه كاریگه‌ری هه‌یه. من كێشه‌م نییه له‌گه‌ڵ ده‌مامك به‌ستن. ئیدی رادێم به‌وه. هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری بێننه‌وه بیرتان. له‌وانه‌یه ئه‌مه سوودی هه‌بێت".