Dildar Baykan
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ته‌واوبوونی ماوه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پزیشكیی، یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له شاری سانفۆرد له ویلایه‌تی فلۆریدا ئه‌نجامدا.
دۆناڵد تره‌مپ گوتارێکی پێشکەش بە لایەنگرانی كرد و گوتی: "له جاران به‌هێزترم. له ماوه‌ی نهخۆشبوونمدا زۆر شتی نوێ فێربووم. رزگارم بوو له كۆرۆنا. ئێستا باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆئه‌ندامی به‌رگریم باشه. هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م زۆر به‌هێزم".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تۆمه‌تی ئه‌وه خسته پاڵ به‌ربژێری دیموكراته‌كان، جۆ بایدن كه خاونهكانی ئه‌و جیهانگهرانی رادیكاڵن.
دۆناڵد تره‌مپ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامی راپرسییهكان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌نگێكی زۆرتر له هه‌ڵبژاردنی رابردوو بەدەست ده‌هێنێت و گوتی: "دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا وه‌ك كوبای كۆمۆنیست یاخود وه‌ك ڤێنێزوێلای سۆسیالیستی لێبكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌به‌ستی ماسك له‌لایه‌ن زۆربه‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و پابه‌ندنه‌بوون به دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی بووه مایه‌ی ره‌خنه لێگرتن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، یەکی تشرینی یه‌كه‌م له‌سه‌ر دووی تشرینی یه‌كه‌م رایگه‌یاند كه تووشی كۆرۆنا بووه و له دووی تشرینی یه‌كه‌میش گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی واڵته‌ر رید و دوای سێ شه‌و له مانه‌وه، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
سیان كۆنلهی پزیشكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌رله هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی له فلۆریدا رایگه‌یاند كه پشكنینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ "نێگه‌تیڤ" ده‌رچوون.