Kasım İleri
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سهرۆكی ئهمریكا، دۆناڵد ترهمپ، دوابەداى رووداوەكانى باڵەخانەى كۆنگرێس، لە رێگەى پەيامێكى ڤيديۆييدا داوای لهو خۆپیشاندهرانهی كه پشتیوانیی دهكهن كرد، بچنهوه ماڵهوه.
ترەمپ، لە پەيامەكەيدا گوتى "دەزانم لە ناو خەمدان و دل شكاون. هەڵبژاردنێک هەيە كە لێمان دزراوە".
ترەمپ، دەنگۆى ئەوەى دەكرد كە هەڵبژاردنەكانيان بە جياوازييەكى زۆر بردووەتەوە و گوتى:
"ئێستا پێويستە بچنەوە ماڵەوە. پێويستە ئاشتى، ئارامى و ياسا بەرپا بكەين. پێويستە لە رێ ئەو ياسا و رێكارەوە رێز لە خەڵكەكەمان بگرين. لە دۆخێكى زۆر قورسدا تێپەڕدەبين. پێشتر هيچ شتى وا رووى نەداوە. هەڵبژاردنەكانيان لە دەستى هەموومان، لە من، لە ئێوە و لە وڵاتەكەمانيان بردووە. پێشتر رووينەداوە. هەڵبژاردنێكى پڕ فێل بوو بەلام ناهێڵن دەست بۆ نانى خەڵك ببەن. پێويستە ئارامى دابين بكەين. لەبەر ئەوە بچنەوە بۆ ماڵەكانتان. ئێوەم خۆشدەوێت. ئێوە تايبەتن بۆ ئێمە. بينيتان چى روويدا. زۆر خراپتر، بينيتان چۆن هەڵسوكەوتيان لەگەڵ خەڵكى كرد. دەزانم چۆن هەست دەكەن بەڵام بڕۆنەوە ماڵەكانتان. بگەڕێنەوە بۆ ماڵە ئارامەكانتان".