Hakan Çopur,Zahir Sofuoğlu
04 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2026
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئێران خواستی ھەیە لەگەڵ ئەمریکا بگات بە ڕێککەوتن و ئاماژەی بەوەشدا کە ئێستا گفتوگۆیەکی چالاک لەگەڵ ئێراندا، دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی گوت: "با بزانین ئایا دەتوانین لەگەڵ ئێران بگەین بە ڕێککەوتن، ماوەیەکە دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنیان بۆ ڕەخساوە، بەڵام نەیانتوانیوە بەدی بھێنن، ئەوان دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن و ئێمە ئێستا گفتوگۆیەکی چالاک لەگەڵ ئێراندا دەکەین".
سەرۆکی ئەمریکا وردەکاری زیاتری نەخستووەتەڕوو، بەتایبەتیش لهبارهي شوێنی ئەنجامدانی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێراندا.
دوێنێ سێشەممە سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاندبوو کە فەرمانی داوە بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، عەباس عەراقچی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.