مەدرید
لە یارییەكانی چارەگی پێشكۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا دوێنێ شەو لە یاریگەی ڤیسابتە كالدێرۆن یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید میواندارییەتی یانەی ریال مەدریدی كرد، ئەنجامی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی پێھات.
سەرەتا یارییەكە بە خێرا دەستی پێكرد و نێوەی چارەگی یەكەمی یارییەكە بە ھەمان شێوە بەرەوام بوو سەرەڕای فشارێكی زۆری ھاندەرانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یاریزانانی ریال چەند جارێك مەترسیان بۆ سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر دروست كرد. ھەر یەك لە یاریزانان مارچێلۆ لە ریال و ماریۆ سوارێز لە ئەتلەتیكۆ مەدرید كارتی زەردیان وەرگرتوو لە یاری داھاتوودا یاری ناكەن.
ئەم وەرزە ئەتلەتیكۆ مەدرید ھیچ یارییەكی لەبەرامبەر ریال نەدۆڕاندووە، لەگەڵ یارییەكەی دوێنێ شەویش ئەنجامی یارییەكانی نێوان ئەو دوو یانەیە چوار بردنەوە بۆ ئەتەلەتیكۆ لەگەڵ سێ یەكسانی. ساڵی رابردوو ھەر دوو یانە لە یاری كۆتایی ھەمان خول بەیەك گەیشتبوون ریال یارییەكەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 22 ئەم مانگە لە یارییگەی سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەڕێوە بچێت.