ABDULSALAM FAYEZ
22 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
دەیان جوولەکەی پەڕگیر ھەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودسی ڕۆژھەڵات و لە میانیدا ڕێوڕەسمی ئاینیی تایبەت بەخۆیان ئەنجامدا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی فەڵەستین "WAFA" بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، دەیان جوولەکەی پەڕگیر لەژێر پاسەوانی پۆلیسی ئیسرائیلدا، ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ڕاشیگەیاندووە کە جوولەکە پەڕگیرەکان لە میانی ھەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا، ڕێوڕەسمی ئایینی "تەلمودیان" لە حەوشەی مزگەوتەكە، ئەنجامداوە.