Sarmand Hameed
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
بەرلين - AA
حکوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ لە ٢٤ی ئەم مانگەدا سەردانی تورکیا دەکات.
گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستیڤن سایبێرت لە راگهیهنراوێكدا بڵاویكردووهتهوه، ئنگێلا مێرکڵ لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئیستانبوڵ لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
ستیڤن سایبێرت راشیگەیاند، هەردوو سەرکردە تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە نێودەوڵەتییهكان دەکەن.
سایبێرت ئاماژەی بەوەشکرد کە مێرکڵ و ئەردۆغان بەشداریی لە کردنەوەی باڵەخانەی کەمپی زانکۆی تورکی-ئەڵمانی دەکەن.
هەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، مێرکڵ لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەڵمانی-تورکی دیداری دهبێت و چاوی بە نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە تورکیا، دەکەوێت.