Muhammet Kurşun
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
تاران - AA
رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی، ئه‌و هێرشه‌ی له عێراق كرایه سه‌ر بنكه‌ی ئه‌مریكا به ''هێرش بۆ سه‌ر شكۆ و هێزی باڵای ئه‌مریكا'' له‌قه‌ڵه‌مدا.
خامنه‌یی دوای هەشت ساڵ یەکەم گوتاری هەیینی له موسه‌ڵای ئیمام خومه‌ینی له تاران خوێندەوە و، تیایدا باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
خامنه‌یی باسی له‌وه كرد كه ئێران له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا رووداوی ناخۆش و خۆشی به‌خۆوه بینیوه و، ئه‌وه‌یش بووه‌ته وانه بۆ گه‌ل و، رایگه‌یاند ''ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌ین ئه‌سه‌د كران، كه‌رامه‌تی ئه‌مریكای كرده ئامانج. ئه‌وه هێرشێكه بۆ سه‌ر هێزی باڵای ئه‌مریكا. ئه‌مریكا له لایه‌ن هێزه بهرگریكارهكانهوه له سووریا، عێراق، لوبنان و ئه‌فغانستان گورزی به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه له شكۆی ئه‌مریكای دا، چی ده‌كات با بیكات، له‌وه رزگاری نابێت''.
خامنه‌یی باسی له‌وه كرد كه هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێكه له رۆژه گرنگه‌كان و هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان نیشاندانی هێز بووه و، گوتی: ''ئه‌و هێرشه له رووی سه‌ربازییه‌وه گرنگ بوو، به‌ڵام گرانتر له‌وه شكۆ و دیدی هێزی باڵای ئه‌مریكای له‌كه‌داركرد''.
عه‌لی خامنه‌یی باسی له‌وه كرد كه گه‌لی ئێران دوای ٤١ ساڵ له شۆڕش بۆ پشتیوانی له رژێم به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌شداریان له مه‌ڕاسیمی پرسه‌ی سوله‌یمانیدا كرد كه ئیسرائیل و راگه‌یاندنی پشتیوانكاری هه‌وڵیاندا وه‌ك تیرۆریست بیناسێنن.
خامنه‌یی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی، مایك پۆمپیۆ قاسم سوله‌یمانیان وه‌ك تیرۆریست له قه‌ڵه‌مداوه و، گوتیشی: '' كرده‌یه‌كی تیرۆریستیان به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئه‌مجامدا كه گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگاری دژ به تیرۆریستان ئه‌نجامده‌دا. پێشتر ئیسرائیل رێبه‌ری حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی كوشت و گوتی ئێمه كردوومانه. ئه‌مریكاش له عێراق و ئه‌فغانستان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی كوشتووه، به‌ڵام نكۆڵی لێده‌كرد. ئه‌مجاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانی‌نا به‌وه‌ی كوشتوویانه. ئه‌مریكا راگه‌یاند كه تیرۆریسته و گوتی ئێمه كوشتومانه. به‌هێزترین فه‌رمانده‌ی دژ به تیرۆریزمی وه‌ك تیرۆریست ناساند، ئه‌وه بۆ ئه‌مریكا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه''.
خامنه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێویسته سوله‌یمانی ته‌نیا وه‌ك كه‌سێك و هێزی قودس-یش وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك نه‌بینرێت و، گوتی: '' ئه‌وانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سوله‌یمانیدا خه‌بات ده‌كه‌ن نوێنه‌رانی گرنگیی ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانن. به‌ڵێ له ده‌ره‌وه ده‌جه‌نگن به‌ڵام وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن. ئه‌وانه سووریا و عێراق و ئێران ده‌پارێزن. ئامانجی داعش كه له سووریا و عێراق ده‌رخرا ئێران بوو. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا ئێران بوو. ئه‌ویش له لایه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سوله‌یمانیدا خه‌باتیان كرد راگیرا''.
خامنه‌یی باسی له‌وه كرد كه ده‌خوازرێت له‌رێگه‌ی رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی ئۆكرانیا رووداوه‌كه‌ی سوله‌یمانی له‌بیر بكرێت و، ئه‌و گه‌نجانه‌شی له نێو خۆپیشاندانه‌كانی دژ به رژێمدان فریودراون.
گوتیشی: ''ئێمه چه‌نده نیگه‌رانبووین به رووداوی فڕۆكه‌كه، دوژمنیش هێنده دڵخۆش بوو. دوژمن به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وت كه ده‌سته‌به‌ری لێپرسینه‌وه ده‌كات له نیزامی ئیسلامی، سوپا و پرێزهری شۆڕش. ده‌بێت ئێران به‌هێز بێت. گرنگترین رێگه له‌به‌رده‌م ئێران به‌هێزبوونه. دانوستان گرنگ نییه جا له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا بێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌هێزبین. ده‌بێت ئابووریی به‌هێز بێت. ده‌بێت وابه‌سته‌یی و پشتبه‌ستن به نه‌وت كۆتایی بێت''.