Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
23 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2024
قودس ــ AA
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئەڵمانی لوفتھانزا ڕایگەیاند کە لە بەردەوامی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان، راگرتنی گەشتەکانیان بۆ بەیروت درێژکردووەتەوە.
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئەڵمانی لوفتھانزا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە ھەڵسەنگاندنی ئێستای ناوچەکە، راگرتنی گەشتەکانیان بۆ بەیروت تا ٢٨ی مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو، درێژکردووەتەوە.
ھەروەھا کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئەڵمانی لوفتھانزا ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لە بەردەوامی پەرەسەندنی گرژییەکانەوە لە ناوچەکە، راگرتنی گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب تا ڕۆژی ١٠ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ و بۆ ئێران تا ڕۆژی ٣١ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥، درێژکردووەتەوە.
لە ماوەکانی ڕابردوودا، ژمارەیەک کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی، بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان، گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب، بەیروت و تاران، راگرت.