ئیسلام ئاباد
حکوومەتی پاکستان واژۆی لەسەر کڕینی ھەشت ژێردەریایی لە چین کردووە.
بەرپرسێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری پاکستان کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بە بڕیاری حکوومەتەکەی بۆ کڕینی ھەشت ژێردەریایی کرد.
بەرپرسەکە ئاشکرایکرد کە ماوەیەکی زۆر بوو بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستی ھێزی بەرگری وڵاتەکەمان دیدارمان لەگەڵ وڵاتانی چین، ئەڵمانیا و فەڕەنسا بۆ کڕینی ژێر دەریایی بەردەوامی ھەبوو، ھەنووکەش حکوومەت بڕیاری داوە بۆ کڕینی ھەشت ژێردەریایی و لە ماوەیەکی نزیکیشدا لەگەڵ چین رێکەوتن واژۆ دەکرێت.
ھەر سەبارەت بە کڕینی ژێردەریایی لە لایەن پاکستانەوە، راوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگری پاکستان ئاسیف یاسین مالیک لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دیدارەکانی نێوان پاکستان و چینی بۆ کڕینی ژێردەریایی بۆ سەردەمی بەرپرسیارێتی خۆی لە وەزارەتەکەی راگەیاند و گوتی: "نرخی ژێردەریاییەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا زۆر گران بوو بۆ ئێمە و بۆیە ھەشت ژێردەریایی لە چین دەکڕین".
مالیک ئاشکرای کرد کە ئەو ژێردەریاییانە دوای رێکەوتن بە چەند قۆناغێک دەگاتە وڵاتەکەمان و لە لایەن ئەندازیارانی پاکستانی و چینییەوە لە رووی تەکنەلۆژیاوە کارەکانیان بۆ دەکرێت، ھەروەھا ئامادە دەکرێت بۆ تەقاندنی چەکی ناوەکی.