Muhammet Tarhan
03 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کاردانەوەی لە بەرامبەر نیازی کۆنسەی ئەورووپا لەسەر ناردنی ئاگاداریینامهی ئهوهی بڕیاری کاڤاڵا کە پرۆسەی دادگایی کردنی لە تورکیا بەردەوامە جێبەجێ کراوە یان نا، بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا نیشاندا و رایگەیاند، دەبێت کۆنسەی ئەورووپا، رێز و متمانەی بەو پرۆسەی دادگایی کردنە ھەبێت کە لەلایەن دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەن بەڕێوەدەچێت.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرھێنراوەتەوە کە لیژنەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا، نیازی ناردنی ئاگاداریینامهی ئهوهی كه بریاری کەڤاڵا لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ کراوە یان نا، بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا راگهیاندووه.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "بەپێی پرنسیپی رێزگرتن لە پێواژوویەکی دادگایی کردن کە لە وڵاتەکەمان بەردەوامە، داوا لە کۆنسەی ئەورووپا دەکەین کە خۆی بە دووربگرێت لە بەردەوامیی دان بەو بڕیارەی کە سیفەتی دەستێوەردان لە دادگایی کردنی سەربەخۆی ھەیە. ھەموو کەسێک لە سەروویانەوە لیژنەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا، دەبێت رێز و متمانەیان بەو دادگایی کردنە ھەبێت کە لەلایەن دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەن بەڕێوەدەچێت".
لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە تورکیا، وەکو ئەندامێکی دامەزرێنەری کۆنسەکە، ئاگای لەو بەرپرسیارێتییە ھەیە کە لە رێککەوتنی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپاوە سهرچوهی گرتووە و لە ماوەی ئەمساڵدا ١٢٨ و تا ئەمڕۆ سێ ھەزار و ٦٧٤ بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپای جێبەجێ کردووە.
سەرنج بۆ ئەوەش راکێشراوە کە ھێشتا ژمارەیەکی زۆر بڕیار لە رۆژەڤی لیژنەی وەزیران کە پرۆسەی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا دەپشکنێ، ھەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "لە کاتێکدا بڕیاری کۆنتر لەوەی کاڤاڵا ھەیە و بڕیاری وا ھەیە لەسەر وڵاتانی دیکەیه و جێبەجێ نەکراوە، بە بەردەوامی ھێشتنەوەی بڕیاری کاڤاڵا بە تایبەتی لە رۆژەڤ، وەک ھەڵوێستێکی ناکۆک دەبینین. راستی ئەوەی کە ئەو میکانیزمانەی کە لە سیستمی رێککەوتنی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپادا ھەیە لە دژی وڵاتان لەسەر ئیعتیباری سیاسی دادەنرێت نەک بە گوێرەی تێگەیشتنێکی یاسایی و دادگەری، پێش ھەموو شتێک زیان بە نێوبانگی کۆنسەی ئەورووپا دەگەیهنێت".
ئەوەش ھاتووە: "ئەگەر لیژنەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا دەیەوێت بەردەوامی بە کاریگەریی خۆی لەسەر سیستمی مافەکانی مرۆڤ بدات ئەوە دەبێت واز لە ھەڵوێستی بژاردەیی و لایهنگیری بھێنێت و ھەڵوێستێکی بێلایەنە بە ئاراستەی سەرجەم و وڵاتانی ئەندام لە رووی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بگرێتەبەر".