Hemin Hüseyin
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر - AA
لە راگەیەنراوێکدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وردەکارییەکانی شەڕو پێکدادانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت کە هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن شەوی رابردوو هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، پێشمەرگە پێنج هامەری ئەمریکی حەشدی شەعبی-یان تێکشکاندووە.