Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
03 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند "ئێمه له میانی 20 ساڵی رابردوودا حه‌وت تریلیۆن دۆلارمان بۆ ئه‌وێ خه‌رج كردووه، به‌ڵام به‌بێ كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپه‌كانی ناتوانین فڕۆكه‌كه‌مان له‌وێ بنیشێنینه‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ له میانی به‌شداریكردنی له "كۆنفرانسی هه‌ڵمه‌تی سیاسیی موحازكاران"ی كۆماریخوازهكاندا له واشنتۆن، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه به‌شێكی گرنگی گوتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ بابه‌ته‌كانی ئابووری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه بازرگانییانه‌ی کە له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی پێشووی وڵاته‌كه‌یه‌وه واژووكرابوون، باسی له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌شی كرد له‌باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئه‌مریكا پێش هاوكاریكردنی وڵاتانی دیكه ژێرخانی خۆی نوێ بكاته‌وه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجكراوه ئه‌نجامی ئه‌رێنی فه‌راهه‌م نه‌كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق وه‌بیرهێنایه‌وه و باسی له‌وه كرد كه كاتێک فڕۆكه‌كه‌ی نیشتووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌منیی گڵۆپه‌كانیان كوژاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی و گوتی:
"ئێمه له میانی 20 ساڵی رابردوودا، حه‌وت تریلیۆن دۆلارمان بۆ ئه‌وێ خه‌رج كردووه، به‌ڵام به‌بێ كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپه‌كانی ناتوانین فڕۆكه‌كه‌مان له‌وێ بنیشێنینه‌وه. ئه‌وه زۆر خراپه. حه‌وت تریلیۆن دۆلارمان خه‌رجكردووه و كاتێک ده‌نیشینه‌وه ناچارین گڵۆپی فرۆكه‌كه بكوژێنینه‌وه".
له میانی گوتاره‌كه‌یدا دۆناڵد تره‌مپ به‌بێ ناوهێنان یادی وه‌زیری به‌رگری پێشووی وڵاته‌كه‌ی، جێمس ماتیس-ی كرده‌وه و گوتی: "جه‌نه‌راڵێك كه دواتر ناچاربووم ده‌ریبكه‌م پێم گوت 'ئه‌و خه‌لافه‌تی (داعشه) كه‌ی به ته‌واوی تیاده‌چێت' گوتی 'له میانی دوو ساڵدا'. منیش باوه‌ڕم نه‌كرد و گوتم ناتوانم دوو ساڵ چاوه‌ڕێ بكه‌م، بۆیه چوومه عێراق به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌یش كرد كه جه‌نه‌راڵه‌كانی له عێراق پێیان راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت له بنكه‌كانی عێراقه‌وه گورز له داعش بوه‌شێندرێت ئه‌وا له میانی دوو هه‌فته‌دا له‌ناو ده‌برێن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا شانازی کرد به بنكه‌ی ئاسمانی عێن ئه‌سه‌د لە ئه‌نبار كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق فڕۆكه‌كه‌ی لێی نیشته‌وه و گوتی: "ئه‌و بنكه ئاسمانییه‌ی لێی نیشتمه‌وه چ شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره. كاتێک بنیاتماننا سێ ملیار دۆلارمان تیادا خه‌رجكرد. یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه نامه‌وێت له عێراق بكشێینه‌وه ئه‌وه‌یه. چۆن وازی لێبهێنین؟"
له لایه‌كی دیكه‌وه، تره‌مپ باسی له گرژی نێوان پاكستان و هیندستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیندستان گومركی زۆر له‌سەر به‌رهه‌مه ئه‌مریكییه‌كان وه‌رده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریكاش له‌سه‌دا 25 باجی گومرك ده‌خاته سه‌ر هیندستان.