Zana Natık Kerem
03 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2019
نیویۆرک ــ AA
بە مەبەستی ئیدانەکردنی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدران بەسەر نۆ گەنجی سەربە ئۆپۆزسیۆن لە میسر، خۆپیشاندانێک لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا، ئەنجامدرا.
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تایمز لە شارەکە گردبوونەوە بە بەرزرکردنەوەی دروشم، کودەتا و لەسێدارەدانەکانیان لە میسر ئیدانەکرد.
ھەروەھا خۆپیشاندەران دروشمی دژبە سەرۆکی میسر، عەبدولفەتاح سیسی-یان دەگوتووە و داواشیان کرد کە پڕۆسەی لەسێدارەدان لەو وڵاتە رابگیرێت، سەرجەم بەندکراوەکانی سەربە ئۆپۆزسیۆن لە گرتووخانی میسردا، ئازاد بکرێن.
لە ٢٠ی مانگی رابردوودا وەزارەتی ناوخۆی میسر، سزای لەسێدارەدانی بەسەر نۆ کەسی سەربە ئۆپۆزسیۆندا جێبەجێکرد کە لە دۆسیەی تیرۆرکردنی داواکاری گشتی، ھیشام بەرەکات لە ھاوینی ٢٠١٥دا، تاوانبارکرابوون.