Mustafa Melih Ahıshalı
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى ئێران، حەسەن روحانى، رايگەياند وڵاتەكەى بەمەرجى ئەوەى لەگەڵ ئيدارەى واشنتۆن رێككدەكەوێت كاتێك ئەمريكا "داواى لێبووردن بكات" و "بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنى ئەتۆمى".
بەگوێرەى تەلەڤیزيۆنى فەرميى ئێران، روحانى، لەكاتى كۆبوونەوەى لەگەڵ ميدياكاران بەبۆنەى هەفتەى دەوڵەتەوە قسەى كردووە و وڵامى پرسيارى ئەوەى داوەتەوە كە ئايا لە كاتى دووبارە هەڵبژاردنەوەى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئێران دەگەنە رێككەوتن؟
روحانى، لەوەڵامدا گوتوويەتى، "پرۆژەى 'ئەوپەڕى فشارى' ئەمريكا بە هاوكارى سعووديە و ئيسرائيل كە ئامانج لێى دانيشاندنى ئێرانە بە لاوازترين شێوە لەسەر مێزى گفتوگۆ، تووشى شكستێكى گەورە بووەتەوە. هەوڵەكانيشيان بۆ رژاندنى خەڵك بۆسەر شەقامەكان و داواكردنيان بۆ گۆڕينى رژێمى بێ ئەنجامبوو. بێكەڵكى ئەم رێكارانەيان بينى".
روحانى گوتيشى، "ترەمپ زۆر قسە دەكات، ئەگەر ئەمريكا داواى لێبووردن بكات و بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنى ئەتۆمى رێككەوتن ئەنجامدەدرێت" و پێشنبينى ئەوەشى كرد كە بەهۆى ئەوەى سياسەتى ئێستاى ئەمريكا لەگەڵ ئێران "بێکەڵکە" حكومەتى داهاتوو ئەو سياسەتە دەگۆڕێت.
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رۆژى يەكشەممە لە گوتارێكيدا بۆ لاينگرانى لە ويلايەتى نيوجێرسى رايگەياند، لە ئەگەرى دووبارە هەڵبژاردنەوەى بۆ سەرۆكى ئەمريكا ئەوە لەماوەى چوار هەفتەدا لەگەڵ ئێران دەگەنە رێككەوتن.