Sangar Hamad Azeez
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند: "فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا بنکەی ئاسمانی هەمەدانی ئێرانییان بەکارهێناوە بۆ بۆردومانکردنی ئامانجەکان لە سووریا".
وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاوی کردەوە کە فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا لە جۆری "TU-22M3 و SU-34 " بنکەی ئاسمانی هەمەدانی ئێرانییان بەکارهێناوە بۆ بۆردومانکردنی ئامانجەکان لە سووریا.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: "فڕۆکەکان دوای جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان بەسەرکەوتوویی لە بنکەی ئاسمانی هەمەدان نیشتوونەتەوە".
ئەمە یەکەمجارە کە رووسیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سووریادا بنکەی ئاسمانی ئێران بەکار بهێنێت.
پێشتر میدیاکانی جیهان بڵاویان کردبوویەوە کەوا رووسیا بە نیازە بە ئامانجی کەمکردنەوەی فڕین بە رێژەی لە سەدا٦٠، بۆ بۆردومانکردنی ئامانجەکان لە سووریا لە بری بنکە ئاسمانییەکانی خۆی بنکەیەکی ئاسمانی ئێرانی بەکاربهێنێت.