Dmitri Chirciu
04 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2022
مۆسکۆ - AA
لە رووسیا خۆپیشاندانەکانی دژبە جەنگی ئۆکراینا و داواکردنی ئاشتی بەردەوامیان هەیە.
ئەمجارەش لە چەندین شاری رووسیا کە دیارترینیان مۆسکۆ و سان پیتەرسبورگ بوو، سەدان هاووڵاتی دژبە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، رژانە سەر شەقامەکان.
خۆپیشاندەران داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کرد، هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا، بوەستێنێت و ئاشتی بێتە ئاراوە.
بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندانەکان بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەنجامدرابوون، هێزەکانی پۆلیس بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و لە کۆی ٢٠ شاری رووسیا نزیکەی ٣٥٠ کەس دەستبەسەر کران.
لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئێستا، خۆپیشاندان دژبە جەنگ لە رووسیا ئەنجام دەدرێت و تا ئێستاش زیاتر لە هەشت هەزار و ١٠٠ خۆپیشاندەر، دەستبەسەرکراون.