Ali Cura
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
مۆسكۆ - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوه‌ندێكی بازاڕكردن له شاری كه‌مه‌رۆڤۆی رووسیا گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ 64 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان، سه‌رۆكی دۆخه كتوپڕه‌كانی رووسیا، ڤلادیمێر پوچكۆڤ رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 64 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه كه ژمارەیەک منداڵیشیان لەنێودایه.
له كۆی 44 برینداری رووداوه‌كه، چاره‌سه‌ری 10یان له نه‌خۆشخانه به‌رده‌وامه.
راشگه‌یه‌نراوه کە 16 كه‌س تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكیان نییه.
هاوكات كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رووسیا رایگه‌یاندووه، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا چوار كه‌س ده‌ستگیركراون كه كرێچیی ئه‌و دووكانه‌ی ئاگره‌كه‌ی تیادا كه‌وتوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی بازاڕهكهشیان لەنێودایه.
دوێنێ له به‌شی سینه‌ما و یاریی منداڵانی ناوه‌ندێكی بازاڕكردنی ناوه‌ندی پارێزگای كهمهرۆڤۆ، به هۆكارێكی نه‌زانراو ئاگركه‌وته‌وه.