Sangar Hamad Azeez
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
مۆسکۆ - AA
لە شاری سانپترسبۆرگ لە رووسیا تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە ٩ کەس بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "RİA " رووسی، لە شاری سانپترسبۆرگ لە رووسیا تەقینەوەیەک لەنێو مارکێتێک روویدا.
بەهۆی رووداوەکەوەوە، ٩ هاووڵاتی بریندار بوون.
دوا بەدوای رووداوەکەش دەست بەجێ مارکێتەکە چۆڵکرا کە نزیکەی ٥٠ کەسی لێبوو.
لە ئێستادا پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆلینەوە لە هۆکار و چۆنییەتی رووداوەکە دەستی پێکردووە