Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ماریا زاخارۆڤا رایگەیاند کە ئەوان نیگەرانن لە رەوشی رۆژهەڵاتی فورات بەهۆی پشتیوانی ئەمریکا بۆ یەپەگە/پەکەکە کە لەهەوڵی دروستکردنی ناوچەیەکی خۆبەرێوەبەرین.
زاخارۆڤا کە لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتی سووریا کرد.
ناوبراو نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە رەوشی رۆژهەڵاتی فورات و ئاماژەیشی بەوەکرد کە ئەمریکا لە ناوچەکە لەگەڵ چەکدارانی یەپەگەکە هاوپەیمانییەتی پێکهێناوە.
ئەو گوتەبێژە تیشکی خستە سەرئەوەی کە لەناوچەکە خەریکی دامەزراندنی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەرین کە پێشێلی دەستووری سووریا دەکات و گوتی: "دروستکردنی نیمچە دەوڵەت حەشیمەتەکانی دیکەی جگە لە کورد وەک عەرەب و سووریان و تورکمانەکان ناڕەحەت دەکات".
جیا لەمەش زاخارۆڤا جەختی کردەوە لەوەی کە هاووڵاتیانی ناوچەکە رازی نین بە ئەمنییەتی ناوچەکە کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا دان.