Emre Aytekin,Mohammed Baqi Hussein
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا مایك پێنس رایگه‌یاند، ئاماده‌ن هه‌موو جۆره پشتگیرییه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی نووسه‌ره سعوودییه‌كه‌ی واشنتۆن پۆست جه‌مال خاشقچی بكه‌ن كه له 2ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی کۆنسولگه‌ریی سعوودیه‌ی كرد له ئییستانبوڵ، بێسه‌روشوێنه.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی هه‌گ هیویت، له‌وه‌ڵامی پرسیاری، "ئایا ئه‌گه‌ر سعوودییه‌كان داوا بكه‌ن، تیمه‌كانیFBI ده‌نێرنه کۆنسولگه‌ریی سعوودیه؟ "، پێنس گوتی،"ئه‌مریكا ئاماده‌ی هه‌موو یارمه‌تییه‌كه."
پێنس رایگه‌یاند رووداوه‌كه بۆ ئه‌مریكا زۆر جێگای نیگه‌رانییه و گوتی، "بۆچوونی ئه‌وه‌ی كه خاشقچیی رۆژنامه‌نووس كوژرابێت زۆر جێگای نیگه‌رانییه. جیهانی ئازاد داوای وه‌ڵامێك ده‌كات. دیاره كوشتنی رۆژنامه‌نووسێكی سعوودی له توركیا به‌شێوازێكی تراژیدی، هه‌موو ئه‌وانه نیگه‌ران ده‌كات كه گرنگی به ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و مافی مرۆڤ ده‌ده‌ن".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه له‌باره‌ی چاره‌نووسی خاشقچییه‌وه هێشتا زانیاریی پشتڕاستكراوه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه و گوتی، "هێشتا چاوه‌ڕوانین. له‌باره‌ی دیارنه‌مانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌وه، به‌رده‌وامده‌بین له ده‌ربڕینی نیگه‌رانییه‌كانی گه‌لی ئه‌مریكا".