پاریس - AA
له سه‌رمای سه‌ختی پاریس‌دا، چادره بچووكه‌كان كه به درێژایی قاڵدرمه‌كان دانراون تاكه شوێنن كه سه‌دان په‌نابه‌ر خۆیان تیادا په‌ناداوه. شاره‌كه بایه‌كی توند گرتویه‌تیه‌وه و ئه‌وانه‌ی له ده‌ست جه‌نگ، برسیەتی و پشێوی هه‌ڵاتوون هه‌وڵده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌و ئاگره‌دا خۆیان گه‌رمبكه‌نه‌وه كه به ئه‌سته‌م ده‌ستیان كه‌وتووه.
ئەوەی لە گرتەکان دەردەکەوێ بەو شێوەیەیە کە:
1. ئەو چادرانەی بە درێژایی کەناراوی ستریت مارتین داندراون.
2. گرتەی وردەکاری چادرەکان.
3. کۆچبەرێک کە لەناو چادردا نووستووە و نیوەی لاقەکانی بەدەرەوەن.
4.هەوڵی کۆچبەران بۆ داگیرساندنی ئاگر.
5. خستنی کاغەز بۆ ناو ئاگر لە لایەن کۆچبەران.
6. هەوڵی کۆچبەران بۆ خۆگەرمکردنەوە لە دەوری ئاگرەکە.
7. دیمەنی پلانە نزیکەکان لە نزیک ئاگرەکە.
8. دیمەنی کەناراوەکە.
9. بە پێ رۆیشتنی کۆچبەران بە درێژایی کەناراوەکە.
10. گرتەی وردەکاری چادرەکان.
11. چاوەڕوانی کۆچبەران لە کاتی نان خواردندا.
12. وەرگرتنی نان و قاوە لە لایەن کۆچبەرێکەوە.
13. وەرگرتنی قاوە لە لایەن کۆچبەرانەوە.
14. لێدوانی کۆچبەری ئەفغانستانی زاهیر:
"حەوت مانگە لە فەڕەنسام. ئەو حەوت مانگە لە دەرەوە خەوتووم. ئەوانەی دەیانبینی هەموو کۆچبەرن و لە دەرەوە دەژین. دەڵێن 'لە ئەورووپا هەستی مرۆڤایەتی هەیە'. وام بیستبوو کە لە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، فەڕەنسا مرۆڤایەتی و خۆشەویستنی مرۆڤ هەیە، بەڵام من لێرە لە نزیکەوە بە چاوی خۆم بینیم کە مرۆڤایەتی و خۆشەویستی هەر نییە. ئەمە زۆر خراپە و زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ پەنابەران دەکرێت. بە قسە هێرشمان دەکرێتە سەر، کەس لە خەمی کەسدا نییە".
15. ئەو چادرانەی بە درێژایی شەقامەکە هەڵدراون.
16. لێدوانی کۆچبەری پاکستانی ئاباد:
"ئەو سووکایەتییەی لە پاریس بینیمان لە هیچ شوێنێکی دیکەی ئەورووپا نەمانبینیووە".
17. گرتەی وردەکانی چادرەکان.
18. لێدوانی کۆچبەری تونسی شاهیر:
"پێنج کەس لە سەرمان مردن. بەڵێ! مرۆڤایەتی لەسەرمان مرد. شتێکی ئاساییە (لێرە)، کەس هەر ناشپرسێ".
19. گرتەی وردەکانی چادرەکان.
20. لێدوانی کۆچبەری لیبی محەمەد:
"پێویستە ئەو خەڵکە لە هەلومەرجی نالەباری ئێمە تێ بگات. گەرماومان نییە خۆی لێ بشۆین. کۆبوونەوەت هەیە نازانی چۆن بچی؟ کەس هاوکاریت ناکات".
21. نیشاندانی هەڵگرتنی چادری کۆچبەری ئەفغانستانی گول.
22. لێدوانی کۆچبەری ئەفغانستانی گول:
"پاریس زۆر ساردە و لانەیەکم نییە. پۆلیس هەرجارەی کە دێت، دەڵێت 'بڕۆ شوێنێکی دیکە'، دەچمە شوێنی دیکەش پۆلیس دیسانەوە دێت و 'بڕۆ'. لێرەولەوی بەردەام جێ دەگۆڕین".
23. دابەشکردنی خواردن بەسەر کۆچبەراندا.
24. لێدوانی ئەقباڵ کە یەکێکە لەو کۆچبەرانەی خواردنی پێدراوە:
"لە شەڕوشۆڕ و نەهامەتی رامان کردووە. ئەگەر وامان بەسەرنەهاتبووایە کەس نەدەهاتە ئێرە".
25. کۆچبەرێک لە کاتی نان خواردندا.
26. گرتەی گشتیی کۆچبەران لە کاتی نان خواردندا.
له سه‌رمای سه‌ختی پاریس‌دا، چادره بچووكه‌كان كه به درێژایی قاڵدرمه‌كان دانراون تاكه شوێنن كه سه‌دان په‌نابه‌ر خۆیان تیادا په‌ناداوه. شاره‌كه بایه‌كی توند گرتویه‌تیه‌وه و ئه‌وانه‌ی له ده‌ست جه‌نگ، برسیەتی و پشێوی هه‌ڵاتوون هه‌وڵده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌و ئاگره‌دا خۆیان گه‌رمبكه‌نه‌وه كه به ئه‌سته‌م ده‌ستیان كه‌وتووه.
ساڵی نوێ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه به باشی ده‌ستی پێ نه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه، پاره و خواردنیان نییه. هه‌ر به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی تیشكی خۆردا ریز ده‌گرن بۆ وه‌رگرتنی نانی به‌یانی كه له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی هاریكاریهوه دابه‌شده‌كرێت.
زاهیر كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانستانیه، ماوه‌ی حه‌وت مانگه له ئه‌فغانستانه‌وه رووی له پاریس كردووه و، به‌یانیان به وه‌رگرتنی كه‌مێك قاوه و كه‌مێك په‌نیر ئه‌و رۆژه به‌رێده‌كات و گوتی: "حه‌وت مانگه له فه‌ڕه‌نسام، ئه‌و حه‌وت مانگه له ده‌ره‌وه خه‌وتم، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یبینن كۆچبه‌ر و، هه‌مووشیان له ده‌ره‌وه ده‌ژین. ده‌یانگوت له ئه‌ورووپا مرۆڤایه‌تی هه‌یه، زۆرم بیست كه ده‌یانگوت له وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا مرۆڤایه‌تی و مرۆڤ دۆستی هه‌یه، به‌ڵام خۆم لێره له نزیكه‌وه بینیم، هه‌رگیز شتێك نییه به ناوی مرۆڤایه‌تی و مرۆڤدۆستی، زۆر به خراپی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كۆچبه‌راندا ده‌كه‌ن، كه‌س به كه‌س نییه".
ئه‌وه‌ی ئاباد هاووڵاتی پاكستانی باسی ده‌كات هیچ جیاواز نییه له‌وه‌ی زاهیر باسی كرد. ئاباد كه له پاكستانه‌وه رووی له پاریس كردووه گوتی: "ئه‌و سووكتهماشاكردنهی له پاریس بینیمان له هیچ شوێنێكی ئه‌ورووپا بوونی نییه".
زۆربەی ئه‌وانه‌ی له پاریس له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ژین ئه‌وانه‌ن كه له پاكستان، ئه‌فغانستان، ئه‌فریقا و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه روویان له‌و وڵاته كردووه.
په‌نابه‌ران چادره‌كانیان له سانت مارتین و ده‌ورووبه‌ری هه‌ڵده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نزیكه له ناوه‌ندی په‌نابه‌ران. زۆبه‌یان ماوه‌ی چه‌ندین مانگ چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ن كه بۆیان ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ پێشكه‌شكردنی داوای په‌نابه‌ریەتی. تا ئه‌و رۆژه‌ش له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ژین، دوای پێشكه‌شكردنی داواكانیشیان هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نییه كه ئایا له شوێنێك نیشته‌جێیان ده‌كه‌ن یان نا.
په‌نابه‌رێكی تونسی به ناوی شاهیر باسی له‌وه كرد كه خه‌ڵك له سه‌رمادا ره‌قبوونه‌ته‌وه و گوتی: "پێنج كه‌س له سه‌رمایا ره‌قبوونه‌وه. به‌ڵێ، خه‌ڵكی له سه‌رما گیانیان له‌ده‌ستدا. كه‌سیش ئاوڕی لێنهدانهوه".
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كێشه‌یه كه تا دێت له شه‌قامه‌كانی پاریس روو له زیادبوونه، نه‌بوونی كه‌مپی پێویستی په‌نابه‌رانه له‌و وڵاته‌دا. كه‌مپی كالییە كه ناوبه‌ناو ده‌بووه رۆژه‌ڤ به هۆی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ تیایدا ساڵی 2016 رووخێنرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام ده‌مانه‌وه روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد. به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان پێنج هەزار و 596 كه‌س له‌و كه‌مپه‌دا ده‌مانه‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی پێشبینیه‌كان حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌مانه‌وه تیایدا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فیلیپ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له مانگه‌كانی هاویندا %40ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی روو له فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن شوێنی مانه‌وه‌یان نییه له ئێستادا، 80 هه‌زار خانوو و په‌ناگه هه‌یه و له ماوه‌ی دووساڵدا، 12 هه‌زار و 500 دانه‌ی دیكه‌شی بۆ زیاد ده‌كه‌ن.
ئەوانەی تەنها لە ٢٠١٦دا بەرەو فەڕەنسا هەڵاتوون ژمارەیان گەیشتۆتە ٨٥ هەزار .
لە دابینکردنی شوێنی مانەوەدا لەپێشینە بۆ منداڵان و ژنان و خێزانەکانە. هەرچی کوڕی زگوردیش هەیە تەنیها بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لەو ناوەندانە دەتوانن بمێنیەوە کە بۆ پەنابەران دابین کراوە.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەڵات گوتی: "دەبێت باوەش بۆ پەنابەران بکەینەوە. ئەمە ئەرکی ئێمەیە، دەبێت شانازی بەمەوە بکەین".
بەڵام ئەوەی کۆچبەران دەیڵێن زۆر دوورە لە گوتەکانی سەرۆکی فەڕەنسی-یەوە.
محەمەد کە خەڵکی لیبیایە، باس لەوە دەکات ئەو لەدەست مردن هەڵاتووە، بە ئاستەنگ رزگاری بووە لە دەست بازرگانەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەی و لە جەنگ و ئەو دراما تراجیدیەی چەندین منداڵ هەتیو کەوتووە تیایدا و ئاماژە بەوە دەکات کە قاچاخبەرانی مرۆڤ فراندوویانە، بە بێ ئەوەی هیچ وردەکاریەک بدات. ئەو باس لەوە دەکات کە دەبێت خەڵك بزانن لە چی دۆخێک و هەلومەرجێکدا دەژین. واتە نە حەمام هەیە بۆی بچن نە کەسیش هەیە یارمەتیان بدات.
ئەو ئاوارە لیبیە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوانەی لە شەقام دەژین زۆر تووشی دڵەراوکێ بوون چونکە لە هەموو کاتێکدا دەشێت پۆلیس بدات بەسەریاندا و وەک ئەوەی حەوت ساڵە دەیکەن، چادرەکان لادەدەن.
محەمەد باس لەوە دەکات کە ئەو ماڵێکی نییە لە پاریس هەرکاتێک پۆلیس دێت دەڵێت بڕۆ بۆ شوێنی تر، بۆیە بەردەوام شوێن دەگۆڕن.
گول یەکێکی ترە لە پەنابەران، تەمەنی ١٩ ساڵە و لە ئەفغانستانەوە هەڵاتووە.هەرکاتێک رۆژ تەواو دەبێت سەرمای شەو زۆری بۆ دێنێت. ماوەی ساڵێک زیاتر لە پاریسە. دایک و باوکی لەدەست داوە. یەک برای ماوە کە ماوەی ساڵێکە لەگەڵی قسەی نەکردووە، بە کامێراکەی ئاماژە بۆ چادرەکە دەکات کە پێنج کەس تیایدا دەمێنێتەوە.
ئاکبال وەک گول ئەفغانستانیە بەڵام ئەو پەنابەر نییە. بۆ یارمەتی لەوێت، ناتوانێت هەموو رۆژێک بچێت. بەڵام هەر کە هەلی بۆ هەڵکەوت دەچێت خواردنیان بۆ دەبات.
ئاکبال باس لەوە دەکات کە ئەو خەڵكە هیچ نییە بیخۆن، دەبێت هەموو لایەن بزانن ئەوانە لە جەنگ هەڵاتوون لە ناخۆشی رادەکەن. ئەگەر ئەو دۆخە نەبوایە کام لەمانە دەهاتن بۆ لامان.
news_share_descriptionsubscription_contact

