Dmitri Chirciu
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ - AA
له رووسیا كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گەیشتە یەک ملیۆن و ۲۳۷ هەزار و ٥۰٤ حاڵه‌ت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ۱۱ هه‌زار و ٦۱٥ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە مانگی ئایارەوە تا ئێستا لە میانی یەک رۆژدا تۆمار کرابێت، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یەک ملیۆن و ۲۳۷ هەزار و ٥۰٤ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها شەش هه‌زار و ۲٥۲ تووشبووی دیكه په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌یش تا ئێستا ۹٨٨ هه‌زار و ٥۷٦ تووشبووی كۆرۆنا له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
ژمارەی ئەو کەسانەشی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ۱٨٨ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ۲۱ هەزار و ٦٦۳ کەس.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گەیشتووەتە ۰،۹ و له‌سه‌دا ۲٨،۳‌ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٨۲ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و ۳۱ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ۳۱۱ هه‌زار و ٥٥۹ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و ٤۰۱ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا تا ئێستا ئه‌نجامدراون ٤٨ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.
له‌و ناوچانه‌ی كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون تیایاندا كه‌مه ئه‌و رێوشوێنانه شلكرانه‌وه كه دژبه په‌تاكه گیرابوونه‌به‌ر، هاوكات بەکارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش له‌و شوێنانه كرایه زۆرەملێ كه داخراو و قه‌ره‌باڵغن.
لە یەکی ئەیلوولەوە خوێندن لە رووسیا دەستی پێ کردووەتەوە و لەناو قوتابخانەکاندا، بەکارهێنانی دەمامک و پاراستنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتیی کراوەتە زۆرەملێ.