reva haci
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند كه مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌سووریا، سه‌ربازی زیاده‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌و باره‌یه‌وه گوتی، ''بۆ پاراستنی هێزه‌كان و تیمه‌كانی كشانه‌وه، ئه‌مریكا سه‌ربازی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه''.
به‌رپرسه‌كه خۆی به‌دوور خسته‌وه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه چه‌نده كه ره‌وانه كراون بۆ پاراستن.
به‌رپرسێكی تری سه‌ربازی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ركاتێك بخوازرێت سه‌رباز بكشێنیته‌وه، ژماره‌كه‌یان زیاد ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئاسایشیان''.
گوته‌بێژێكی پێنتاگۆن به‌ناوی سین رۆبه‌رتسن ده‌ڵێت، "له ئۆپه‌راسیۆنی پێداگیری سروشتی‌دا، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه بۆی دیاری كراوه. له‌م قۆناغه‌دا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان زیاد و كه‌م ده‌كه‌ن. به‌هۆی نیگه‌رانی ئه‌منیی ئوپهراسیۆنهوه، قسه ناكه‌ین له‌باره‌ی كات و گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی دیاریكراو".
ئه‌و گوته‌بێژه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا و به گونجاوی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی گۆڕەپانەکەدا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌م قۆناغه‌دا سنووردار نابین به كاتێكی دیاریکراوەوە.