Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ونبوونی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچییه‌وه، داوای تۆماری ده‌نگی و گرته ڤیدیۆكانیان له توركیا كردووه.
تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌باره‌ی خاشقچییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
تره‌مپ له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی "حكوومه‌تی توركیا ده‌ڵێت تۆماری ده‌نگی و گرته ڤیدیۆیان له‌به‌رده‌ستدایه" گوتی، "ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییانه هه‌بێت، داوامانكردووه".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری، "ئه‌گه‌ر تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆیی هه‌بێت، تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن؟"، ته‌رمپ گوتی، "نه‌خێر. دڵنیا نیم له بوون و نه‌بوونی، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌بێت. با مایك پۆمپیۆ بگه‌ڕێته‌وه، راپۆرتێكی گشتگیری لێ وه‌رده‌گرم".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ نزیكه‌ی دوو هه‌فته دوای رووداوی ونبوونی خاشقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی مایك پۆمپیۆی نارد بۆ سعوودیه و له ریازی پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه. دواتریش پۆمپیۆ گه‌یشته توركیا و له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كۆبووه‌وه.