Evren Aydemir
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
به‌رلین - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستیفن سایبەرت رایگه‌یاند، باوه‌ڕیان وایه كه‌شی كاره‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵیی وڵاته‌كه‌ی و حكوومه‌تی نوێی توركیا، ئه‌رێنی ده‌بێت.
ستیفن سایبەرت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیای به‌كورتی هه‌ڵسه‌نگاند.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستیفن سایبەرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكوومه‌ته‌كه‌یان چاودێریی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مانی توركیای كردووه و گوتی: "به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌ش زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه".
ستیفن سایبەرت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌ڵمانیاوه گوتی: "باوه‌ڕمان وایه، كه‌شی كاره‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی هه‌ردوو وڵات، واتا حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی نوێی توركیا، كه‌شێكی ئه‌رێنی و به‌پیت ده‌بێت".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستیفن سایبەرت جه‌ختیشیكرده‌وه، وه‌ك نه‌ریتێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نگێلا مێركڵ له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ماریا ئادیبههار-یش لای خۆیه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و سێ هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه‌ی له شرنەخ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون گوتی: "ناتوانم پشتڕاستی بكه‌مه‌وه كه ئه‌و سێ كه‌سه چاو‌دێر بوون. باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ دهستبهسهركراوهكهدا. خزمه‌تگوزاریی کۆنسولگهرییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن ده‌توانین هاوكارییان بكه‌ین".