Ahmet Furkan Mercan
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2021
تۆكیۆ – AA
به‌هۆی رۆچوونی زه‌وی و لافاو كه دوای باران بارینێكی به‌خوڕ له شاری ئاتامی سەربە پارێزگای شیزوۆکا رۆژهەڵاتی ژاپۆن روویان دا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
بارانه به‌خوڕه‌كه‌ی دوێنێی شاری ئاتامی، بووه هۆی رۆچوونی زه‌وی و لافاو.
ئاژانسی هەواڵیی کیۆدۆ "Kyodo" به پشتبه‌ستن به داتاكانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڵاوی كرده‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه، دوو ژن گیانیان له ده‌ستداوه و ٢٠ كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه ١٠ ماڵ داڕووخاون و زیاتر له ١٣٠ خانوو زیانیان به‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها بڕیار دراوه بە چۆڵكردنی نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار خانوو له شاره‌كه.