Mohammed Baqi Hussein
08 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
رۆژنامه‌ی قانوون كه له ئێران بڵاوده‌بێته‌وه، له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای پاسداران له ناوچه‌ی خان تومانی سه‌ربه حه‌له‌بی سووریا به مانشێت نووسیویه‌تی، "حه‌له‌ب بوو به كه‌ربه‌لا".
رۆژنامه‌ی قانوون كه به نزیكی له موحافزكاره میانڕه‌وه‌كانی ئێران ناسراوه، زیانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی خان تومانی سوپای پاسدارانی هه‌ڵسه‌نگاند.
بابه‌ته‌كه به پێنووسی سامان سابریان نووسراوه و جێی سه‌رنجه كه رووسیای به به‌رپرسیاری زیانه‌كان له‌قه‌ڵه‌مداوه.
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به ده‌نگۆی كوژرانی 80 سه‌ربازی ئێرانی و چه‌كدارانی فه‌وجی فاتمیون و حزبوڵا داوه له پێكدادانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی فارس رایگه‌یاندووه كه هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئێران له ئاماده‌كاریی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی خان تومانی باشووری حه‌له‌بدان.
هه‌واڵه‌كه له‌ژێر سه‌ردێڕی "ئۆپه‌راسیۆنی هێزه تایبه‌تیه‌كانی ئێران و حزبوڵا له خان تومان" دا دراوه و پێچه‌وانه‌ی رۆژنامه‌ی قانوون كه ره‌خنه‌ی له رووسیا گرتووه، رایگه‌یاندووه به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا سه‌ربازانی ئێران به‌رده‌وامن له شه‌ڕكردن له ناوچه‌كه‌دا.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندراوه فه‌وجی فاتمیونی كه له چه‌كداره ئه‌فغانییه‌كان پێكهاتوون، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنان و چه‌كدارانی شیعه‌ی عێراقی له ئاماده‌كاریی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی خان توماندان.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئهسریرانی ئێرانی رایگه‌یاندبوو، دوێنێ نزیكه‌ی 100 سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێرانی، له‌ناوچه‌ی خان تومانی حه‌له‌ب كه‌وتوونه‌ته كه‌مینی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه و له‌و پێكدادانه‌ی روویداوه، لانی كه‌م 20 سه‌ربازی ئێرانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.