Serdar Bıtmez,Ali Semerci
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
دۆحه - AA
له میانی رێكخستنه‌وه‌ی چالاكییه دهریایییهكانی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌نێوان هەردوو وڵات واژوو كرا.
ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی قه‌ته‌ر بڵاویكرده‌وه کە رێككه‌وتننامه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریایی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی قه‌ته‌ر، عه‌بدوڵڵا بن حه‌سه‌ن سڵێتی و فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ساموێل پاپارۆ واژوو كراوە.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای قه‌ته‌ر، غانم بن شاهین ئه‌لغانم-یش به‌شداری له رێوڕه‌سمی واژووكردنهكهدا كرد.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان غانم و پاپارۆدا، هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوو وڵات و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییەكان تاوتوێ كرا.