Dildar Baykan
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
واشنتۆن- AA
رێككه‌وتنه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئیسرائیل و هه‌ریه‌ك له ئیمارات و به‌حرێن، له رێوره‌سمێكدا له كۆشكی سپی به میوانداریی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ واژووكران.
رێوره‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئیسرائیل و هه‌ریه‌ک له ئیمارات و به‌حرێن له كۆشكی سپی سازكرا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ک له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نه‌یان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن، عه‌بدوللـەتیف بن راشید زه‌یانی ئاماده‌بوون.
له‌نێوان هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئیمارات له‌لایه‌ك و ئیسرائیل و به‌حرێن له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رێككه‌وتن واژووكران و هه‌ر سێ وڵات واژوویان له‌سه‌ر ده‌قێک به‌ناوی "Abraham Accords- رێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیم" كرد.
- "له ئاسۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێداین"
دۆناڵد تره‌مپ له میانی گوته‌یه‌كدا كه له رێوره‌سمه‌دا پێشكه‌شیكرد، وێڕای سوپاسكردنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی به‌شدارییان كردووه، رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی مێژوو بگۆڕین. له‌دوای چه‌ندین ساڵ له دابه‌شبوون و پێكدادان، له ئاسۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێداین".
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌نگاوێكی گرنگیان له‌پێناو "ئاینده‌یه‌ک كه شوێنكه‌وتووانی سه‌رجه‌م باوه‌ڕه‌كان به ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی تێیدا بژین، هاویشتووه" و ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی ته‌نها مانگێكدا به رێككه‌وتنه‌كانی نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هەریەک له ئیمارات و به‌حرێن، گه‌یشتوون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه وڵاتانی دیكه رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "ئیسرائیل، ئیمارات و به‌حرێن، باڵیۆزی وڵاته‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، ده‌ست به هاریكاریی به‌هێز و دامه‌زراندنی هاوبه‌شی له هەریەک له سێكته‌ره‌كانی گه‌شتیاریی، بازرگانی، ته‌ندروستیی و ئاسایش ده‌كه‌ن".
- "رێككه‌وتنه‌كان ده‌سته‌به‌ری رزگاربوونی له هه‌ڵوێسته شكستخواردووه‌كان له رابردووی گه‌لانی ناوچه‌كه كرد"
دۆناڵد تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ وڵاته "دۆست"ی یه‌كترن و رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنی ئیبراهیم ده‌رگای له‌به‌رده‌م موسڵمانانی سه‌رجه‌م جیهان كرده‌وه تا بتوانن سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كان له ئیسرائیل بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه له‌نێو مزگه‌وتی ئه‌قسادا، په‌رستش ئه‌نجامبده‌ن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی ئه‌نجامدراون ده‌بنه بناغه‌ی ئاشتییه‌كی گشتگیرتر له ناوچه‌كه‌دا و رایگه‌یاند: "درۆی ئه‌وه‌ی كه جووه‌كان و عه‌ره‌به‌كان دوژمنن و مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌ژێر هێرشدایه، له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه گوازرایه‌وه و بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژیی له ناوچه‌كه و سه‌رجه‌م جیهان. رێككه‌وتنه‌كان ده‌سته‌به‌ری رزگاربوونی له هه‌ڵوێسته شكستخواردووه‌كان له رابردووی گه‌لانی ناوچه‌كه كرد".
تره‌مپ به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهو كۆبوویه‌وه. تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی، مێلانیا تره‌مپ "كلیلی كۆشكی سپی"یان وه‌ك دیاری به ناتانیاهو به‌خشی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه پێنج یان شه‌ش وڵاتی دیكه رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌نجامده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی ناوی وڵاته‌كان بهێنێت.
هاوكات تره‌مپ هه‌ر له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن و ئیمارات كۆبوویه‌وه.