نیویۆرک
ئەمساڵ لە نیویۆرک وەکو ھەر ساڵ بە بۆنەی ھاتنی وەرزی ھاوینەوە ٣٣مین فێستیڤاڵی کچی دەریا دەستی پێکرد. ئەو فێستیڤاڵە کە لە ساڵی ١٩٨٣یەوە تا ئەمڕۆ لە دوورگەی کۆنەی ئەنجام دەدرێت ئەمساڵیش بە بەشداری سێ ھەزار کەس سازکرا و بەشداربووان بە پۆشینی شتی تایبەتی دەریایی و مەتۆلۆژی جۆشێکی دیکەیان بەو فێستیڤاڵە بەخشی و بە ھەزاران کەسی دیکەش بە جۆش و خرۆشەوەی سەیری ئەو فێستیڤاڵەیان کرد و ھەر یەک لە مات فاسەر و جولییە ئاتلاس موز رۆلی ھەر دوو ئاکتەری ئەو فێستیڤاڵە شا نەپتون و کچی دەریایان گێڕا.
ئەو رێپێوانە کە بە گوتنەوەی گۆرانی و سەما کردن بەڕێوە دەچوو بە کێشانی وێنە لە لایەن تەماشاگەرەکانەوە کۆتایی پێھات.
لە چوارچێوەی ئەو رێوەڕەسمەدا کە بە یەک لە گەورەترین رێوەڕەسمەکانی ئەمریکا ناو دەبرێت، بە ھۆی ئاگربەربوون لە رێستۆرانتێکی سەر رێگای رێپێوانەکە بەشێک لە بەشداربووان ترسان.