رۆما
وه‌ستایانی پیتزای ئیتاڵی، به درێژایی 595 مه‌تر پیتزایهكیان دروست كرد، به‌مه‌ش پێوانه‌ی نوێی جیهانیان تۆمار كرد.
له پێشانگای EXPO 2015 كه له ژێر ناوی "خواردن دابه‌شكردن به كه‌ون، وزه بۆ ژیان" له شاری میلانۆی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مرۆ وه‌ك "رۆژی پیتزا" به‌رز راگیرا.
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی درێژترین پیتزا له جیهاندا، 80 وه‌ستای پیتزای سه‌ربه فیدراسیۆنی پیتزاکارانی نه‌ته‌وه‌یی ئیتالیا پێكه‌وه كۆبوونه‌وه و بۆ دروست كردنی پیتزاكه هه‌زار و 700 كیلۆگرام په‌نیری مۆزاریلا، هه‌زار و 500 تۆن سۆسی ته‌ماته و 150 شوشه زه‌یتوونیان به‌كارهێنا.
به به‌كارهێنانی پێنج فڕنی جووڵاو پیتزاكه برژێندرا و له‌سه‌ر 800 مێز رازێندرایه‌وه كه له‌سه‌ر شێوه‌ی پیتی "U" دانرابوون. ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه كێشی پیتزاكه تێكڕا 5 تۆن بووه.
لێپرسراوێكی كتێبی گینس بۆ تۆماره پێوانه‌ییه جیهانیه‌كان لۆرێنزۆ ڤێڵتری، درێژی پیتزاكه‌ی پێواو وه‌ك دریژترین پیتزای جیهان په‌سه‌ندی كرد.
300 مه‌تر له درێژی پیتزاكه، به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتر له ساڵی 2011د له شاری تۆمیلۆسۆی ئیسپانیا پیتزایه‌ك به درێژیی هه‌زار 141 مه‌تر دروست كرا و تۆماری پێوانه‌یی بۆ دریژترین پیتزا له جیهاندا تۆمار كرد.