Muhammet Ali Kemal
02 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2016
سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆکی شیللی میشێل باچڵت له‌دوای ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دووقۆڵی و کۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌کانی هه‌ردوو وڵات، کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازکرد.
به‌ر له‌ئه‌نجامدانی کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که هه‌ریه‌ک له ئه‌ردۆغان و باچڵت، راگه‌یه‌نراوێکی هاوبه‌شیان ئیمزاکرد.
دواتر له‌نێوان هه‌ریه‌ک له ئاژانسی هاریکاری و گه‌شه‌پێدانی تورکیا و هاوتا شیللییهکهی، جێگری سه‌رۆکوه‌زیران یاڵچن ئاکدۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شیللی هێراڵدۆ مونۆز، یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتن ئیمزاکراو له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌کانی دیکه‌شه‌وه له هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ک رێکه‌وتننامه له‌بواری هاریکاریی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی و ژماره‌یه‌ک بواری دیکه ئیمزاکران.