Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای سوید مایكڵ بایدن رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسیا له‌سه‌ر ده‌ریای باڵتیك، ده‌ستدرێژی كردۆته‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوید.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی سوید TT، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسی له‌جۆری SU-27 له‌سه‌ر ده‌ریای باڵتیك و له‌نزیك دورگه‌ی بۆرنهۆڵمی دانیمارك، ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سویدی له جۆری ASC 890. به‌پێی هه‌واڵه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه رووسییه‌كه گوێی به ئاگاداركردنه‌وه‌كان نه‌داوه و دوای ئه‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی سویدی له‌جۆری Gripen به‌ره‌و شوێنه‌كه فڕیون، ده‌ستی له ده‌ستدرێژییه‌كه هه‌ڵگرتووه.
بایدن رایگه‌یاندووه كه رووداوه‌كه 15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر روویداوه و ویستوویانه ماوه‌یه‌ك به نهێنی بیهێڵنه‌وه. به‌ڵام دواتر پێیان وابووه كه ده‌ستدرێژییه‌كه له ئاستێكی مه‌ترسیداردا ئه‌نجامدراوه، هه‌ربۆیه بۆ رای گشتییان ئاشكرا كردووه. هاوكات به‌پێی مێدیاكانی سوید، ده‌زگای هه‌واڵگری سوید مه‌ترسی ئاماده‌كاریی رووسیا بۆ جه‌نگ دژی وڵاته‌كه‌یان به حكوومه‌ت راگه‌یاندووه.