Zana Natık Kerem
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
لوکسەمبۆرگ ــ AA
نۆ وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتن لەسەر پێکھێنانی ھێزێکی سەربازی ھاوبەش بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لوکسەمبۆرگ، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، بەلجیکا، بەریتانیا، دانمارک، ھۆڵەندا، ئیستۆنیا، ئیسپانیا و پورتوگال رێککەوتنێکیان واژوو کردووە".
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەشداوە کە بەپێی رێککەوتنەکە، ھێزێکی سەربازی بە ھاوبەشی لە نێوان ئەو نۆ وڵاتە پێکدەھێنرێت بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپادا رووبەڕووی ئەو قەیرانانە ببێتەوە کە دێنە ئاوارەوە.
رێککەوتنەکە لەچوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەدا واژووکراوە کە ساڵی رابردوو سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن پێشکەشی کردبوو.
بەریتانیا کە ھەوڵدەدات پارێزگاری لە پەیوەندییەکانی بەرگری لەگەڵ یەکتێیی ئەورووپادا بکات دوای ئەوەی رێرەوی دەرچوونی لە یەکێتیی ئەورووپا تەواو دەبێت، پشتیوانی لەو هێزە دەکات.
رێگە بەو ھێزە ھاوبەشە دەدرێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ سوپاکانی ئەو نۆ وڵاتەدا، رووبەڕووی قەیرانەکانی دەرەوە ببێتەوە.