Mustafa Deveci,Ramal Abdullah Mahmood
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
قودس – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كه به‌یانی ئه‌مڕۆ گوتی 'ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا نه‌پارێزرێن، ئەوا له میانی ٦٠ رۆژدا ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراو زیاد ده‌كه‌ن'، رایگه‌یاند "ئیسرائیل رێگه به ئێران نادات ببێت به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
بێنیامین ناتانیاهو له میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كدا وه‌ڵامی پرسیار رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی حه‌سه‌ن روحانی لە بارەی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك كه له ساڵی ٢٠١٥ واژوو كرا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به كورتی گوتی: "ئیسرائیل رێگه به ئێران نادات ببێت به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی. به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئێمه بكوژن".