Zana Natık Kerem
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2019
تاران ــ AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە ئەگەر بەرژەوەندی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا لە میانی دوو مانگی داھاتوودا دەست دەکەن بە زیادکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.
کەناڵی فەرمی ئێران گوتارێکی حەسەن روحانی پەخشکرد کە بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەشیکرد.
سەرکۆماری ئێران، ماوەی دوو مانگی وەک مۆڵەتی داوەتە لایەنە پەیوەندارەکان تا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا، بەرژەوەندییەکانی ئێران لەبەرچاو بگرن.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئەوەشی وەبیرھێناوەتەوە کە لە قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمریکا لایەنەکانی دیکە ھیچ ھەنگاوێکی بەرچاویان نەناوە کە خواست و بەرژەوەندییەکانی ئێرانی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی لەبەرچاو گرتبێت.
سەبارەت بە ئەگەری زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمیش، حەسەن روحانی روونیکردەوە کە وڵاتەکەی پابەندە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٣،٦٧ لەسەدا و گوتی: "ئەگەر لە میانی دوو مانگی داھاتوودا، بەرژەوەندییەکانمان لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکەین".