Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
26 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2017
واشنتۆن- AA
گەورە راوێژکار و زاوای سەرۆکی ئەمریکا، جارد کوشنەر بەهۆی ئەوەی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە واشنتۆن، سێرگی کیسڵیاک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی (FBI)ەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەی (FBI) لە پەیوەندییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ رووسیادا، جارد کوشنەر، بەشێوەیەکی راستەوخۆ نەهێنراوەتە نێو لێکۆڵینەوەکانەوە، بەڵکو تەنها سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیادا، لێپێچینەوەی لێکراوە.
بەو پێیەش ژمارەیەک کۆبوونەوەی کوشنەر لەگەڵ کیسڵیاک و بەرپرسی بانکێکی رووسی لە کانوونی یەکەمی رابردوودا، لەکاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەلایەن (FBI)ەوە، لە پەیوەندییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ رووسیادا، هاتووەتە بەردەستیان.
پاشان (FBI) ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه له‌و كۆبوونه‌وانه و، هه‌وڵیدا تێبگات له‌وه‌ی كه ئایا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و كۆبوونه‌وانه و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا یاخود نا.
تره‌مپ كه له 10ی ئایار كۆتایی به ئه‌ركی سه‌رۆكی پێشووی(FBI)، جێمس كۆمی هێنا، به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووسیاوه رۆژانێكی سه‌خت به‌ڕێ ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی لێكۆڵینه‌وه (FBI) له كۆبوونه‌وه‌كانی زاواكه‌ی تره‌مپ، بارگرژی نێوان كۆشكی سپی و (FBI) رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
(FBI) و كۆنگرێسی ئه‌مریكا، دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی جیایان له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئەمریکا کە لە 8ی تشرینی دووه‌می 2016 بەڕێوەچوو، ده‌ستپێكرد.
(FBI) له لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به رووسیا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا له‌كاتی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌نێوان تیمی نزیكی تره‌مپ و مۆسكۆدا په‌یوه‌ندی هه‌بووه یاخود نا، بۆ یه‌كه‌مجاریش ناوی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌وباره‌یه‌وه هێنرایه ئاراوه.