Abdullah Shukur
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2017
ریاز - AA
بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و شای سعوودیە سەلمان بەن عەبدولعەزیز، زنجیرە رێککەوتنامەیەک بە بڕی ٢٨٠ ملیار دۆلار لە نێوان ئەو دوو وڵاتە واژوو کرا.
ترەمپ لەمیانی سەردانەکەی بۆ وڵاتی سعوودیە، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ شای ئەو وڵاتە سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەنجامدا. لە پاڵ ئەمەش کۆبوونەوەی شاندەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە کۆشکی یەمامەی شاری ریازی پایتەخت ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکاندا بابەتەکانی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات، پێشخستن و فراوانکردنی ئەو پەیوەندیانە، پرسە ناوچەییەکان، پێشھاتەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و نێودەوڵەتی و ھەنگاوەکانی زیادکردنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا تاوتوێ کرا.
لە دوای کۆبوونەوەکان رێککەوتنی "بۆچوونی ھاوبەشی ستراتیژی" لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و شای سعوودیە سەلمان واژوو کرا.
زنجیرە رێککەوتنامەیەک بە بڕی ٢٨٠ ملیار دۆلار واژوو کرا
لە دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و شای سعوودیە سەلمان بەن عەبدولعەزیز، زنجیرە رێککەوتنامەیەک بە بڕی ٢٨٠ ملیار دۆلار لە نێوان ئەو دوو وڵاتە واژوو کرا.
ھاوکات بە ئامادەبوونی شازادەی یەکەم و وەزیری ناوخۆی سعوودییە محەمەد بن سەلمان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسۆن، رێککەوتنێک بەمەبەستی دروستکردنی ھێلیکۆپتەری "بلاکھۆک" لە وڵاتی سعوودیە ئەنجامدرا.
بەرپرسانی باڵای ھەردوو وڵات لە رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتنامەکان ئامادەبوون.