Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
تاران - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ نهبهخشینهوهی ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ی له سزاكانی سه‌ر ئێران به‌خشرابوون نیشانه‌ی بێ چاره‌یی و بێ ده‌سه‌ڵاتییه.
زه‌ریف له تویتێكیدا له هه‌ژماری خۆی له‌باره‌ی بریاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ درێژنه‌كردنه‌وه‌ی به‌خشینی وڵاتان له كڕینی نه‌وتی ئێران، ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی واشنتۆن و هاوپه‌یمانانی گرت له ناوچه‌كه‌دا.
زه‌ریف رایگه‌یاند: "زیادكردنی تیرۆریزمی ئابووریی دژ به ئێران، نیشانه‌ی بێ چاره‌یی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و، شكسته درێژخایه‌نه‌كانی رژێمی ئه‌مریكا و هاوبه‌شان و شوێنكهوتووانییەتی له ناوچه‌كه‌دا. به‌ڕێز تره‌مپ! بیانی و ئه‌مریكییه‌كان، ستراتیجییه‌كانی میراتگرانی شارستانیه‌تی دێرینی ئێران دیاری ناكه‌ن.