Zehra Ulucak,Zuhal Demirci
22 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان له ویلایه‌تی هوبه‌ی چین'ه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، گه‌یشتۆته ٢٣ ملیۆن و ١٣٠ هه‌زار و ٤٤٣ كه‌س.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، رایگه‌یاند تاكوو ئێستا ٨٠٣ هه‌زار و ٣٧٤ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٢٣ ملیۆن و ١٣٠ هه‌زار و ٤٤٣ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
تاكوو ئێستا ١٥ ملیۆن و ٧٢٢ هه‌زار و ٧٥٨ تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه و شه‌ش ملیۆن و ٦٠٤ هه‌زار و ٣١١ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مریكا. تاكو ئێستا له‌وێ پێنج ملیۆن و ٧٩٦ هه‌زار و ٧٢٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوه و ١٧٩ هه‌زار و ٢٠٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.