08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند كه تاران گرژی یان جه‌نگ ناخوازێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هێرش بێته‌وه ئه‌وا خۆی ده‌پارێزێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی هێرشی سوپای پاسداران بۆسه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له تویته‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێرشه‌كان گونجاون له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌كان و ده‌ڵێت، "ئێران له‌پێناو پاراستنی خۆیدا به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ترسنۆكانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هاووڵاتییان و به‌رپرسه باڵاكانی، به‌پێی مادده‌ی ٥١ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێوشوێنی گرتۆته به‌ر".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌شڵێت، "ئێمه گرژی یان جه‌نگ ناخوازین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌رهێرشێك ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا خۆمان ده‌پارێزین".
سوپای پاسدارانی ئێران له نووسراوێكدا رایانگه‌یاندووه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی-دا، ده‌یان مووشه‌كی بالیستییان ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانیی عه‌ین ئه‌سه‌د-ی ئه‌مریكا كردووه له عێراق.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه ئێران زیاتر له ١٢ مووشه‌كی بالیستی ئاراستەی بنكه سه‌ربازییه‌كانی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر کردووە، له‌ئێستادا كار ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه بەراییه‌كان.