Tufan Aktaş,Rewa Mahmood Hasan
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2020
مۆگادیشۆ - AA
له مۆگادیشۆ پایته‌ختی سۆماڵ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك بینای ئه‌نجوومه‌ندا ته‌قییه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی سایدكا روویداوه كه بینای وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجوومه‌نی تێدایه و خاڵێكی پشكنینی كردۆته ئامانج، تا ئێستا دیار نییه چه‌ند كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دوای ته‌قینه‌وه‌كه گرته‌یەکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆته‌وه و هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله‌كان گڕیان گرتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك رووداوه‌كه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.