Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
21 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
واشنتۆن – AA
راوێژكاری كۆشكی سپی بۆ ئاسایشی نیشتمانی، جۆن بۆڵتن رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ستراتیجی ئاسایشی سایبه‌ری نیشتمانی كردووه كه پێده‌چێت له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سایبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌نگاوی هێرشبه‌رانه بنێت.
بۆڵتن به میدیاكانی راگه‌یاند كه دوای ١٥ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه واژوو له‌سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی ستراتیجی ئاسایشی سایبه‌ری نیشتیمانی بكرێت.
بۆڵتن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌مڕۆوه بڕیاره‌كه كاری پێ ده‌كرێت ، گوتی: "ده‌بێت ئه‌و گه‌لانه‌ی هێرشی سایبه‌ر ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی ئه‌وه بن به‌رپه‌رچیان بدرێته‌وه به واتای به‌رگری له‌خۆكردن و ئه‌نجامدانی هێرشی سایبه‌ر".
به‌ڵگه‌كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و به پێویستی ده‌زانێت ئاسایشی ژێرخانی هه‌ستیار و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سایبه‌ر پتهوبكرێت و ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی دانانی سیسته‌می كاریگه‌ر بۆ زانیاری وه‌رگرتن و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ هێرشی سایبه‌ر ئه‌نجام بده‌ن سیسته‌مێكی نوێ دابڕێژێته‌وه.
له به‌ڵگه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌یه‌ك به ناوی "بڕیاردانی پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی سایبه‌ر" داده‌مه‌زرێندرێت و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه كه ئه‌مریكا پلانی بۆ بنیاتنانی سه‌روه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی له هێرشی سایبه‌ردا داناوه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشه‌نگایه‌تی بونیاتنانی رێسای گونجاوی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سایبه‌ر ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به وڵاتان بهێنێت ره‌چاوی ئه‌و رێسایانه بكه‌ن.