Mohamad Misto,Levent Tok,Selen Temizer,1 23
21 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێر و پێداویستی سه‌ربازی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داگیركراون.
به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان كه له حه‌سه‌كه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی دواییدا نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێر و پێداویستی سه‌ربازی دره‌نگانی شه‌و له ده‌روازه‌ی سمێلكای سه‌ر سنووری سووریا-عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كراون كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داگیركراون.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌و هاوكارییه به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له دێرازور بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌چێت و به‌شێكیشی ره‌وانه‌ی جبه‌خانه‌كانی ئه‌مریكا له هاراب ئشك، چه‌له‌به‌ی و عه‌ین عیسا ده‌كرێت.
له‌و دیمه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن كامێراكانی ئاژانسی ئانادۆڵو تۆماركراون له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلی گولله‌نه‌بڕ، نەفەرهەڵگر، تفه‌نگی سوكی پیاده، چه‌كی قورس به ده‌سته و ته‌قه‌مه‌نی له‌گه‌ڵی، مه‌كینه‌ی كار و پارچه‌كانی دروستكردنی كابینه ده‌بیندرێن.
سه‌رچاوه‌كان سه‌رنج بۆ ئه‌وه راده‌كێشن یه‌ك له سه‌ر چوار ئه‌و هاوكارییانه بۆ سه‌ربازانی ئه‌مریكی و ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یشی بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌چن.
پێشتریش ئه‌مریكا هه‌زاران بارهه‌ڵگر چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری سه‌ربازی له عێراقه‌وه بردبووه سووریا و راده‌ستی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی كردبوو. یه‌كه‌م هاوكاری ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له نیسانی ٢٠١٦دا بوو.
له ئێستادا ئه‌مریكا له‌و ناوچانه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داگیركردوون ١٥ بنكه و خاڵی سه‌ربازی هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیشه له بونیاتنانی سێ بنكه له قامشلی و دێرازور. له‌و خاڵانه جگه له‌وه‌ی یه‌كه تایبه‌تییه‌كان و تیمه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر داعش هه‌روه‌ها دهشیپارێزن به‌رامبه‌ر سوپای سووریای ئازاد.
ئه‌و چه‌كه قورسانه، زرێپۆشی به‌رگه‌گر به‌رامبه‌ر مین، ته‌قه‌مه‌نی، چه‌كی سووك، سوته‌مه‌نی و ئه‌و پارچه كابینانهی به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ره‌وانه كراون له باكووری سووریا له ١٣ خاڵدا هه‌ڵگیراون. رێكخراوه‌كه له رێگای ئه‌و جبهخانانهوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌سه‌ر چه‌كدارانیدا دابه‌ش ده‌كات.