کۆلۆمبۆ
رووداوەکە لەمزگەوتێکی شاری(کۆڵۆمبۆ)ی پایتەختی ئەو وڵاتـە روویداوەو بوزییەکان بە بەرد ھێرشیان بردووەتە سەر موسڵمانەکان، لە ئاکامدا ٧ کەس بریندار بوون.
لەو تێھەڵچوونەدا دوو پۆلیس بریندار بوون و بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە، بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆی گشتی دەرکرا لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە.