بەغدا
سەرۆک وەزیرانی عێراق (نوری مالیکی) داوایکرد لەھێزەکانی سوپای عێراق لەپارێزگاکانی (موسڵ و ئەنبار) سنوورەکان تۆکمە بکەن و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین ئەنجامبدەن.
ئەو دوو پارێزگایە سنوورێکی بەرینیان لەگەڵ وڵاتی سوریادا ھەیە.
تەلەڤزیۆنی ( العراقیە) قسەکانی مالیکی گواستەوە کە تێیدا گوتی " رێنمایی دەدەینە ھێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە سنوورەکانی سوریا ئەنجام بدەن لەناوچەکانی موسڵ و ئەنبار. ئەم ئۆپەراسیۆنە زیاتر بۆ دوورخستنەوەو لەناوبردنی گروپە تیرۆرستییەکانە"
عێراق بۆخۆی گیرۆدەی خراپی رەوشی ئەمنییەو تەنیا لەسێ رۆژی جەژندا زیاتر لە٦٠ کەس کوژران و ٢٣٠ کەسی دیکە برینداربوون.