Dildar Baykan,1 23
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
نیۆیۆرك - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مریكا زانیاری هه‌واڵگری به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایا سعوودیه به هاوكاری چین به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی خێرا كردووه.
CNN به پشتبه‌ستن به سێ سه‌رچاوه‌ی نزیك له بابه‌ته‌كه رایگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا زانیاری هه‌واڵگری به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سعوودیه به هاوكاری چین به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالیستیكی خێرا كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ره‌تاوه ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌ی به ئه‌ندامه گرنگه‌كانی كۆنگرێس نه‌داوه، ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانه دیموكراته‌كان له شوێنی دیكه‌وه ئه‌و زانیارییه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و، به‌هۆی نادیدهگرتنیشیان ئێجگار توڕه بوون.
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه نهێنییه‌كه سعوودیه له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا شتی له چین كڕیووه بۆ ژێرخانی مووشه‌ك و پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژیا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیووه له‌و كارانه‌ی سعوودیه و هۆشدارییان داوه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.