Mohammed Baqi Hussein
14 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2016
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی العربیه گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به فەرماندەیی سعوودیه عه‌مید ئه‌حمه‌د العهسیری رایگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی نێردراون بۆ ئینجیرلیك، له‌سه‌ر بڕیاری سعوودیه بۆ به‌شداریكردنی كاریگه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش له سووریا نێردراون و له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به فەرماندەیی ئه‌مریكا به‌شداری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا فڕۆكه‌ی جه‌نگی دیكه‌ش ده‌نێرن بۆ ئینجیرلیك.
ناوبراو له‌باره‌ی به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌ی له هێرشی وشكانی دژی داعش له سووریا رایگه‌یاند، دیداره‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان درێژه‌ی ده‌بێت و له‌نێو وڵاتانی هاوپه‌یماندا بۆچوونی پێویستی هێرشی وشكانی بڵاوبۆته‌وه.
عه‌سیری له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا رایگه‌یاند، هێرشی وشكانی دژی داعش له سووریا وه‌ك بڕیارێكی دوو قۆڵی توركیا و سعوودیه ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته له بڕۆكسل تاوتوێ كراوه و به‌پێشڕه‌وی ئه‌مریكا و به‌شداری وڵاتانی هاوپه‌یمان ئه‌نجامده‌درێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا توركیا و سعوودیه وه‌ك دوو ئه‌ندامی به‌هێز به‌شداری ده‌كه‌ن.
پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ناردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ئینجیرلیك ئاماده‌كاری بێت بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی وشكانی ئاراسته‌ی عه‌سیری كرا و له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هێرشی ئاسمانی‌دا جێگیركراون و له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی هێرشی وشكانیدا، پسپۆڕانی سه‌ربازیی كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ورده‌كارییه‌كان یه‌كلا ده‌بنه‌وه.